یه‌كێتی: ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق له دوێنێوه له ریزه‌كانی یه‌كێتی دورخراوه‌ته‌وه
11:17 - 10/11/2025
زەمەن پرێس:
مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق، كه سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان
بو له بازنه‌ی دهۆك، له دوێنێوه له ریزه‌كانی یه‌كێتی دورخراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش
به‌هۆی گرێدانی په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تر.
مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی كادر‌و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی
له سنوری بادینان كردوه، رایگه‌یاندوه، له دوێنێوه ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق له
ریزه‌كانی یه‌كێتی دورخراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرێدانی په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی
نهێنی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه.
مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتی داوای له كادر و لایه‌نگرانی سنوره‌كه كردوه ده‌نگی خۆیان به ناوبراو
نه‌ده‌ن و له‌بری ئه‌وه ده‌نگ بده‌ن به ئه‌سیر ئیبراهیم كاندیدی ژماره 326ی
كۆتای مه‌سیحی و وتوشیه‌تی، ناوبراو "جێی متمانه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مانه."
پێشتر میدیای ره‌سمی
یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، كاندیدانی یەكێتی لەدهۆك له‌گه‌ڵ قوباد تاڵەبانی كۆبونه‌وه‌و
بڕیاردرا لایه‌نگران و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی، ده‌نگ به كاندیدی كۆتای مه‌سیحی
ئەسیر ئیبراهیم یۆخەننا بده‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیای ره‌سمی
یه‌كێتی، كاندیدانی سنوره‌كه به قوباد تاڵه‌بانیان وتوه "بەهەمو
توانمانەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی ئه‌و كاندیده ده‌كه‌ین و دەنگی پێدەدەین."
كاندیده مه‌سیحییه‌كه
سه‌ر به ره‌یان كلدانییه. ئەمڕۆ ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دهۆك
چوە ناو ریزەكانی پارتی و رایگەیاند: داوامان لێكراوە دەنگ بە كاندیدێكی رەیان
كلدانی بدەین.