بەپەلە.. کەسێک دایک و باوک و براژنە دوگیانەکەی خۆی کوشت
12:34 - 16/11/2025
زەمەن _ هەواڵ
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای دیوانیە ڕایگهیاند: کۆمەڵکوژییەکی خێزانی لە دیوانیە ڕویداوه و پیاوێک باوكی و دایكی و براژنی كوشتووه و دواتریش لهلایهن براكهیهوه كوژراوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای دیوانیە ئاشکرایکرد، بهیانی ئهمڕۆ "پارێزگای دیوانیە شایەتحاڵی تاوانێکی ترسناک بووە کە کوڕێک، باوک و دایکی کوشتووە، دواتر براژنه دوگیانەکەشی کوشتووە".
ئەو سەرچاوە ئەمنییە وتیشی: "دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، لەلایەن براکەیەوە تەقەکەرەکە دەکوژرێت، بەوەش کۆی گشتی قوربانییەکان گەیشتە پێنج قوربانی لە یەک خێزان".