ئاو بەرامبەر نەوت
03:27 - 29/10/2025
زەمەن:-
میدیایه‌كی ئێرانی ئاشكرایكرد؛ به‌پێی رێككه‌وتنێك توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ئاو به‌ره‌و عێراق به‌ربداته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆژانه به‌غدا نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌ودانامه‌كه له له‌رووكه‌شدا ئابوریی دیاره به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كردویه‌تی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ستراتیژییه له‌به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی كه نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق ده‌بێت به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه كه گیرۆده‌ی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه.
هاوکات، هەر به‌پێی ماڵپه‌ڕه ئێرانییه‌كه وشكبوونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌وڵاته‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی پشتگوێخستنی ناوخۆی نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو به‌رهه‌می راسته‌وخۆی سیاسه‌تی توركیا و دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی ئاوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ڕژێته ئێرانه‌وه.