سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی به ناحیه‌كردنی "به‌رده‌قاره‌مان"ی ئیمزاكرد
08:06 - 27/10/2025
زەمەن پرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان-ی له سنوری
پارێزگای سلێمانی ئیمزاكرد
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 2025/10/27، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان
له سنورى پارێزگاى سلێمانى ئیمزاكرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازيان ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
وتوشیه‌تی"هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته
بوارى جێبه‌جێكردن، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاوڵاتيانى
ناحيه‌كه‌و گونده‌كانى ئه‌و سنوره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ
بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه."