11 کوردستان

داهاتی ئه‌م هەفتەیەی سلێمانی به‌رزبوه‌وه‌

11:21 - 24/10/2025


زه‌مه‌ن - ئابوری

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و 
 لە رۆژی18ی10ی2025 تا 24ی10ی2025، بڕی 11 ملیار و 698 ملیۆن و 104 هەزار و 94 دینار بووە.
بەشێوەیەك بڕی 11 ملیار و 698 ملیۆن و 104 هەزار و 94 دینار بووە، بەجۆرێك كە 79 %ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 21%داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.

پێشتر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له‌ وێب سایتی شه‌فافیه‌ت  گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه‌ ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه‌ نیه‌"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن