بەر لە ٢٨ ساڵ ئۆجەلان دەڵێت: ئامادەین بۆ گفتوگۆ و بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كانمان
04:50 - 23/10/2025
زەمەن_ کوردستانی
لە چاوپێكه‌وتنێكدا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان کە بەر لە ٢٨ ساڵ تۆمارکراوە ده‌ڵێت، ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كانمان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیاكانی توركیا به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنێكی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ساڵی ١٩٩٧ لە شاری "بار ئه‌لیاس"ی لوبنان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس فاتیح ئالتایلی ئه‌نجامدراوه.
لە چاوپێکەوتنەکەدا ئۆجه‌لان ئاماژە بە پێکهێنانی چەتە لەناو دەوڵەت و پەیوەندییەکانی ماددە هۆشبەرەکان ده‌كات و ڕەخنەی زۆر لە هەوڵی تیرۆرکردن، تۆڕەکانی ناو دەوڵەت، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم پێکهاتانە لە ناوچەکەدا ده‌كات و ئاماژەی بە 'دەوڵەتی هاوتەریب لەناو دەوڵەت' دا ده‌كات.
سەبارەت بە چۆڵکردنی گوندەکان، کوشتنە نادیارەکان و دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی لە ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، ئۆجه‌لان باس لەو وێرانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییانه ده‌كات کە خەڵکی زیانلێکەوتوو بەسەریاندا هاتووە. هەروەها باس لە ڕۆڵی دەوڵەت و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، ئەکتەری پرۆسەکان دەکات و ئاماژە بەوەده‌كات چەتە تاوانبارەکان پەیوەندییەکی زۆر گڵاویان لەگەڵ سیاسەتدا هەیە.
یەکێک لە بەشە سەرنجڕاکێشەکانی چاوپێکەوتنەکە بانگەوازی ئۆحه‌لانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد‌و ده‌ڵێت"پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەربەست نییە. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت 'ئەگەر سوپای کۆماریخوازی ئێرلەندا چەکەکانیان بێدەنگ بکەن، ئێمە ئامادەین بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک'. من ئێستا ڕایدەگەیەنم ئێمە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک ئامادەین، لە ئێستاوە ڕایدەگەیەنم سبەی هەمو چەکەکان بێدەنگ دەکەین."
به‌ڵام ئۆجه‌لان سەبارەت بە ئیرادەی دەوڵەت بۆ ئاشتی پرسیار دەکات و گومانی خۆی لە توانای بڕیاردانی لایەنە سیاسییەکان نیشان دەدات و ڕایدەگەیەنێت ، 'هیچ ئیرادەیەکی بڕیاردان لە تورکیادا نییە.'
ئۆجه‌لان ده‌شڵێت"من بکوژن، بەڵام هێزی بڕیاردانیان هەبێت، ئێستا هەموان هەر یەکە و ئەرکەکە دەخاتە ئەستۆی ئەوی تر، لەبەرئەوەیە هیچ هێزێکی بڕیاردان نییە، یەکێک دەڵێ ئەوە کێشەی ئاسایشی ناوخۆیە، یەکێک دەڵێ پەرلەمان، یەکێک دەڵێ دەوڵەت، سەرەڕای ئەوەش چەتەکان سەریان هەڵداوە، هیچ ئیرادەیەکی بڕیاردان بونی نییە، من دەڵێم با پێکەوە تورکیا‌و وڵاتەکەمان خۆش بوێت. با بەڕاستی وڵاتەکەمان تورکیا ئازاد بکەین. هەروەها کوردیش ئازاد بکەین."
ئەمە لە کاتێکدایە، کە چاوپێكه‌وتنه‌كه پێشتر بە بیانوی مادەكانی ٨ و ٣٠ی یاسای 'دژی تیرۆر' و لەو کاتەدا ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی کراوه، ئێستا لە ماڵپەڕی بیرۆکە ئازادەکان (ئۆزگور دوشونجەلەر) بە زمانی تورکی بڵاوكراوه‌ته‌وه.