27 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێزخراوە

05:23 - 23/10/2025

زەمەن:-

 

 قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێزخراوە، بەڵام تەنیا یەکێتی دەتوانێت کۆتایی بەمە بهێنێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایکرد، کۆیە شاری سەرۆک مام جەلالە و مام گەورەبوو و پەروەردەبووی کۆیەیە. لەناو کۆیە و لەسەر دەستی زاناکان و خوێندەوارانی کۆیەوە دەرسی نیشتمانپەروەری و کوردایەتی و تێکۆشان و خەباتکاری فێربوو. هەربۆیە دڵنیام ئێستاش هاوشارییەکانی مام، حزبەکەی مام سەردەخەن، ئەو حزبەی کە بە سەدان گەنج و تێکۆشەری کۆیی گیانی خۆیان لەپێناو سەرخستنیدا بەخت کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵان و هاوشارییەکانی مام لە هەموو سێکتەرەکان و کۆمیتەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان جەختمکردەوە کە سەرکەوتنی یەکێتی، سەرکەوتنی کوردستانە. سەرکەوتنی یەکێتی هاوتایە بە پاراستنی هەموو دەستکەوتەکان و هەنگاونانە بەرەو سەقامگیریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەتی کێشەی بودجە و مووچە. ئەم یەکێتییەی ئێستا چاوی لە هەوڵ و هیممەتی کۆیە و کۆییەکانە، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێن و یەکێتییەکەی خۆتان و یەکێتییەکەی مام سەربخەن.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، تێدەگەین کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێزخراوە، بەڵام تەنیا یەکێتییەکی بەهێز دەتوانێت کۆتایی بەم پەراوێزخستنە بهێنێت و کۆتاییشی پێ دەهێنین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن