28 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: ئێمەش هەمان دروشمی پارتیمان دەوێت لە كوردستان

07:25 - 23/10/2025

زەمەن پرێس:
قوباد تاڵەبانی سەرپەرەشتیاری بازنەی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەلێت: ئەگەر پارتی دروشمی (هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان) جێبەجێ بكات بەچەند رۆژ خكومەت پێكدێت
قوباد تاڵەبانی وتیشی: روشمی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە. ئێمەش هەمان شتمان لە کوردستان دەوێت. ئەگەر پارتی ئەم دروشمە لە کوردستان جێبەجێ بکات، بە چەند رۆژ حکومەت پێکدێت.
ئاماژەى بەوەشەکرد، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ٥ی ئاشتی لە کۆیە و ٣ی تەقتەق و ٦ی سێگردکان جەختم کردەوە کە یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە لە کوردستان حکومەت دەبێت کارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر بێت و لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێک بێت.
تاڵەبانی وتیشی:لە بەغداش کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە بەپێی دەستوور دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن