هەورە بروسكەو تاوەباران نزیكبوەوە
11:31 - 20/10/2025
زەمەن - هەواڵ
لە سبەینێوە تاوەباران
و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە
شاخاوییە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت.
باسی لەوەشکردووە:
پلەکانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی
وتووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویییەکان هەوری تەواو
دەبێت، لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم،
هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوو نمەباران لەناوچە سنووریەکانی باکوور (پارێزگای دهۆک)
دەست پێدەکات پاشان کاریەگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک
ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، شایانی باسە
نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە،
پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگریە کەش بەردەوامی هەبێت بۆ رۆژی چوارشەممە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی
سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی
سیلیزی
ئامێدی: 21 پلەی
سیلیزی
ئاکرێ: 26 پلەی
سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی
سیلیزی
سۆران: 24 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی
سیلیزی