تۆمەتبارەکانى دزینى ١٠٠ هەزار دۆلارەکە دەستگیر کران
09:45 - 23/10/2025
زەمەن پرێس:
بەرێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی دزینی(١٠٠،٠٠٠)سەد هەزار دۆلار ٤ تۆمەتبار دەستگیردەکات.
لەراگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە،
دوای ئەوەی ٢٠٢٥/١٠/٤ لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی
١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار دۆلار لەماڵێک دزرا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای
سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد و لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا
چوار تۆمەتباری ڕووداوەکەی دەستگیرکرد
ئاماژەى
بەوەشەکردوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەماددەی ٤٤٣ لەیاسای
سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.