52 کوردستان

مەسرور بارزانی: سلێمانیش لە بێ ئاوی ڕزگار دەکەین

01:55 - 23/10/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 مه‌سرور بارزانى ڕایگەیاند:  "لە پاش هه‌ولێر و قوشته‌په‌، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سلێمانیش له‌بێئاوى ڕزگارده‌كه‌ین و خزمه‌تكردن ئیره‌یی ناوێت، به‌ڵكو دڵسۆزى ده‌وێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەمه‌راسیمى کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە كه‌ بۆ ماوه‌ى ٢٠ ساڵ كێشه‌ى ئاو كۆتایی پێده‌هێنێت، دەڵێت: "په‌یامێك بۆ هه‌موو چین ‌و توێژه‌كان ڕێنمایی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن بۆ به‌فیڕۆنه‌دانى ئاو".

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتیشی: "تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بڕیارمان لەسەر دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەدوکان سلێمانیدا، کە ئەویش بێگومان بابەتی قەیرانی ئاو لەسلێمانی کۆتایی پێده‌ێنێت، پڕۆژەکانی دیکەش هیوادارم لەکاتێکی زودا بەئەنجامبگەن، بۆ ئەوەی هیچ شوێنێک لەکوردستان نەمێنێت کە توشی گرفت‌و قەیرانی کەمئاوی بێت".

مه‌سرور بارزانى جه‌ختیكرده‌وه‌، "خزمه‌تكردن ئیره‌یی ناوێت، به‌ڵكو دڵسۆزى ده‌وێت، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ له‌خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان به‌رده‌وامبین، به‌وپه‌ڕى شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێین ئێمه‌ خزمه‌تكارین".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن