سەعدى پیرە: پارتى و یەکێتى بڕیاریانداوە بانگەشەى هەڵبژاردن بە هێمنى بەڕێوەبچێت
02:07 - 23/10/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە، ڕایگەیاند: "پارتی و یەکێتی بڕیاریانداوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە هێمنی بەڕێوەبچێت" و دەشڵێت: هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێوە نەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندێکدا لەبارەى دۆخی سیاسیی هەرێمى کوردستان بە رۆژنامەوانانى ڕاگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێ و یەکێتی لەسەر پرەنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە لە حکومەتدا سوورە
ئاماژەی بەوەشدا، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕژدە لەسەر هاوبەشی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا".