جەبار گۆران: کۆمەڵێک کەس فێڵیان لە خەڵک کرد
10:35 - 22/10/2025
زەمەن پرێس:
جەبار
گۆران ئاشکرای دەکات، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 350 دۆلار لە
بەهاکەی دابەزیوە و زۆر کەس تووشی زیان بوون.
جەبار
گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی میدیای یەکێتی راگەیاندوە، پێشتر
وتبووم زێڕ و زیو ئەگەر ناشارەزایانە مامەڵەیان پێوەبکرێت، وەک مار بە
مامەڵەکارەکەوە دەدەن، بۆیە تەنیا لە دوێنێدا، چەندین کەس بەهۆی دابەزینی بەهای
زێڕەوە تووشی زیانی گەورە بوون.
ئاماژەى بەوەشکردوە، کۆمەڵێک کۆمپانیا و بانکی زەبەلاح لە جیهاندا یاریی بە بازاڕ و بەهای زێڕ و
زیوەوە دەکەن، چەندین دەزگایان هەیە کار لەسەر ئەوە دەکەن لە رێگەی پێشبینییەوە وا
لە خەڵک و مامەڵەکاران بکەن، کە زێڕ و زیو بکڕن یان بیفرۆشن، ئەمەش لەپێناو
قازانجی خۆیاندا".
وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی دەشڵێت: مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە کەمبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو
ئەزموونە خراپەوە بوو کە کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیا فێڵیان لە خەڵک کرد و ئەزموونێکی
ناخۆشیان بە خەڵک بەخشی، بۆیە قەبارەی مامەڵەکان بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان
کەمبووەتەوە.