977 کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

04:44 - 21/10/2025

زەمەن _ هەڵەبجە

 

 پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو خێزانانەی نەیانتوانیوە لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک خۆیان تۆماربکەن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بکەن بەمەبەستی خۆ تۆمارکردنیان.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو خێزانانەی کە بە هەر هۆکارێک لە ماوەکانی ڕابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا خۆیان تۆماربکەن و هەژماربکەنەوە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە کە هەژماریان نەکردووەتەوە لە بەرنامەی ‘البطاقة التموينية’ و پێویستە کارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و کارتی زانیاریی لەگەڵ بەڵێننامەکەدا پێشکەش بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ ئەنجام نادرێت، تا ئەو کاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەکەدا کارا دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن