ژمارەی كورسی پەرلەمانی و وەزارەتەكانی كورد لە پێنج خولی رابردودا
02:58 - 21/10/2025
زەمەن _کوردستانی
ئارام یوسف
کورد لە ڕێگەی هەڵبژاردن ونوێنەرەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پۆست و پشکی بۆ دیاری دەکرێت
کورد لە ڕێگەی هەڵبژاردن ونوێنەرەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پۆست و پشکی بۆ دیاری دەکرێت
لە دوای یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، کورد بەردەوام لە بەغداد ئامادەیی هەبووە و پۆستی گرنگ و باڵای بەدەستەوە بووە.
یەکەم هەڵبژاردن دوای پرۆسەی ئازادی 2005
یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ساڵی 2005 بەڕێوەچوو، ئەوکات ڕێژەی بەشداریکردن 95% بوو، کە بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردنە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا.
کورد لە کۆی 275 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، 58 کورسیی بەدەستهێنا، پۆستی سەرۆککۆمار، جێگرانی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و حەوت وەزارەتی بەرکەوت.
خولی یەکەم؛ 2005
ڕێژەی بەشداری 95%
کورد 58 کورسی لە 275
پۆستەکانی کورد لە کابینەی یەکەم
سەرۆککۆمار
جێگری سەرۆکوەزیران
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران
حەوت وەزارەت
**
هەڵبژاردنی خولی دووەم 2010
هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ساڵی 2010 بەڕێوەچوو، هەرچەندە ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنەکە بەراورد بە خولی یەکەم زیادیانکرد، بەڵام ژمارەی کورسیی کورد لەو خولەدا کەمبووەوە. ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی دووەم، 74% بوو، لەو خولەدا کورد لە کۆی 325 کورسیی ئەنجوومەنەکە، 57 کورسی بەدەسهێنا. کورد لە کابینەی دووی حکومەتی عێراقدا، ژمارەیەک پۆستی باڵا و چوار وەزارەتی وەرگرت.
خولی دووەم؛ 2010
ڕێژەی بەشداری 74% بوو
کورد 57 کورسیی برد
پۆستەکانی کورد لە کابینەی دووەم
سەرۆککۆمار
جێگرى سەرۆکوەزیران
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران
چوار وەزارەت
**
هەڵبژاردنی خولی سێیەم 2014
ساڵی 2014 هەرچەندە داعش ژمارەیەک پارێزگا و شار و شارۆچکەی عێراقی کۆنترۆڵکرد، بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەو ساڵەدا بەڕێوەچوو، ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەم خولەدا بەراورد بە خولی ڕابردوو، سێ کورسی زیادیکرد و لە 325 کورسییەوە، بوو بە 328 کورسی.
لە هەڵبژاردنی ئەم خولەدا، ڕێژەی بەشداریکردن 78.3% بوو، ژمارەی کورسییەکانی کوردیش بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو، لە 57 کورسییەوە بۆ 64 کورسی زیادیکرد.
کورد لە کابینەی سێیەمی حکومەتدا پارێزگارى لە پۆستەکانی خۆی کرد و پۆستەکانی سەرۆککۆمار، جێگری سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، شەش وەزارەتی وەرگرت، لەم خولەدا ژمارەی وەزارەتەکانی کورد بەروارد بە خولی پێشووی زیادیکرد و لە چوار وەزارەتەوە بوون بە شەش وەزارەت.
خولی سێیەم؛ 2014
ڕێژەی بەشداری 78.3%
کورد 64 کورسیی بەدەستهێنا
پۆستەکانی کورد لە کابینەی سێیەم
سەرۆککۆمار
جێگرى سەرۆکوەزیران
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران
شەش وەزارەت
**
هەڵبژاردنی خولی چوارەم 2018
ساڵی 2018 هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، لەو هەڵبژاردنەدا ڕێژەی بەشداریکردن بۆ 47.9% کەمبووەوە، ژمارەی کورسییەکانی کوردیش لەم هەڵبژاردنەدا بۆ 57 کورسی کەمیکرد.
پۆستی سەرۆکوەزیران لە کابینەکانی چواردا گۆڕانکاریی بەسەردا هات و عادل عەبدولمەهدی ویلایەتی خۆی تەواو نەکرد و رادەستی مستەفا کازمی کرد.
خولی چوارەم؛ 2018
ڕێژەی بەشداری 47.9%
کورد 57 کورسیی بردەوە
پۆستەکانی کورد لە کابینەی پێنجەم
سەرۆککۆمار
پۆستی جێگرى سەرۆکوەزیران (لابرا)
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران
شەش وەزارەت
**
هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 2021
ساڵی 2021 و پاش سێ ساڵ لە هەڵبژاردنی خولی چوارەم، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو. لەم هەڵبژاردنەدا جارێکی دیکە ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران گۆڕانکاریی بەسەرداهات و لە 328 کورسییەوە بوو بە 329 کورسی. ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەم، بەروارد بە خولی پێشووتر، کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن تۆمارکرا، کە 35.7% بوو. کورد لەم هەڵبژاردنەدا لە کۆی 329 کورسی، 63 کورسیی بەدەستهێنا.
کورد پۆستەکانی سەرۆککۆمار، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، جێگرێکی سەرۆکوەزیرانی پێدرا، بەڵام ئەم پۆستە درا بە وەزیرى دەرەوەی عێراق سەرەڕای کارەکەی.
خولی پێنجەم؛ 2021
ڕێژەی بەشداریکردن 35.7%
کورد 63 کورسیی بردەوە
پۆستەکانی کورد لە کابینەی پێنجەم
سەرۆککۆمار
جێگرى سەرۆکوەزیران
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران
چوار وەزارەت