102 کوردستان

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە کەش فێنک دەبێت

05:21 - 15/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشەممەوە بارستە هەوایەکی سارد کاریگەرییەکانی دەگاتە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، بەهۆی دروستبوونی بارستەهەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوای دەریای ناوەڕاست، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی تورکیا و باکووری ڕۆژئاوای سووریا، بۆ ئەم چەند ڕۆژە ئەگەری هەورەبرووسکە، بارانی بەخوڕ و تەنانەت دروستبوونی لافاویش دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕۆژی سێشەممە (18ی ئەم مانگە) ئەو بارستەهەوایە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە جۆرێک پلەکانی گەرما بەڕێژەی سێ بۆ پێنج پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و کاریگەرییەکانیشی تا 20ی مانگ بەردەوام دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن