توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن: نزیكەی 70%ی هۆکاری کۆچی زۆربەی گەنجانی ڕاپەڕین بێکارییە
03:24 - 22/12/2025
زەمەن - بەدواداچون
توێژینەوەیەکی نوێی دامەزراوەی ڤیژن دەربارەی هۆکارەکانی زۆری کۆچی گەنجان لە ئیدارەی راپەڕین بە رێگای قاچاخ، دەریخستوە کە 69.26%ـی گەنجان بێ‌کاری هۆکاری سەرەکی کۆچکردنییانە و 44.81% خراپی بژێوی ژیانیان هۆکاری کۆچکردنیانە بە رێگای قاچاخ و نایاسایی. هەروەها 82.68%ـی گەنجانی ئیدارەی راپەڕین زانیاری تەواویان هەیە دەربارەی مەترسیەکانی كۆچی نایاسایی.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی 12ی 2025، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، نوێترين توێژينه‌وه‌ى به زمانى ئينگليزى له‌باره‌ى بێكارى گه‌نجان له ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕين و زۆرى رێژه‌ى كۆچى گه‌نجان له ناوچه‌كه بڵاوكرده‌وه. كە توێژینەوەکە پشتی بەستوە بە راپرسیەکی مەیدانی لە نێو گەنجانی ناوچەکەدا. بەپێی راپرسیەکە، 65.15%ـی گەنجانی ناوچەکە جەخت لەوەدەکەنەوە کە رێگاکانی کۆچی قاچاخ و نایاسایی بەردەستن بۆیان.
هەر بەپێی توێژینەوەکە کە لەلایەن هەردوو توێژەر د. دیدار عەبدولکەریم و ئەلەند مەحوی ئەنجامدراوە، 27.49% پێیان وایە تا رادەیەک رێگاکانی کۆچی نایاسایی بەردەستن. هەروەها 82.68%ـی گەنجانی ئیدارەی راپەڕین زانیاری تەواویان هەیە دەربارەی مەترسیەکانی رێگای قاچاخ بۆ کۆچکردن، بەڵام سەرەڕای زانینی مەترسیەکان پەنای بۆ دەبەن.
دەربارەی هۆکارەکانی بێ‌کاری گەنجانی ئیدارەی راپەڕین، کە هۆکاری یەکەمی کۆچی نایاساییە، توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە ''رێژەی 46%ـی گەنجان بێکاریی بۆ بەردەوامی قەیرانی دارایی دەگێڕنەوە، رێژەی 44% هۆکاری بێ‌کاری بۆ نا یەکسانی لە دابەشکردنی دەرفەتەکان دەگێڕنەوە. لە بەرامبەردا رێژەی 56.71%ـی گەنجان بڕوایان وایە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی بچوک رێگایەکی گونجاوە بۆ کارسازی و کەمکردنەوەی بێ‌کاری''.
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا هۆكاره‌كانى بێكاريى گه‌نجان له چه‌ند ره‌هه‌ندێكى (ئابورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، كه‌لتورى، سياسى و ياسايى) خراونه‌ته‌ڕو، له‌ڕێگه‌ى راپرسيى مه‌يدانيشه‌وه كه له‌سه‌ر 462 گه‌نجى ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه گه‌يشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه بێكارى هۆكارێكى سه‌ره‌كيى كۆچى گه‌نجانه و به‌شێكى زۆرى به‌شداربوانى راپرسييه‌كه ئه‌ندامێك يان زياتر له خێزانه‌كه‌يان كۆچيان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردوه.