615 کوردستان

راگەیەنراوێک لەکەشناسیەوە بزانە پلەی گەرما لە سبەینێووە چی لێدێت

01:38 - 27/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

کەشناسی ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی دیاریکراویان بەسەردا نایەت، بەرزترین پلەش لە گەرمیان دەبێت بە ٣٧ پلە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک خۆڵ و دروستبونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەراورد بە دوێنی  پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی دیاریکراویان  بەسەردا نایەت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە ٣٧ پلە و نزمترینش، لە  حاجی ئۆمەرانە بە ٢٢ پلەی سیلیزی.

لە بارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە، کەشناسی باسی لەوەکردووە،  گۆڕانکارییەکی دیار ڕونادات و نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ:35 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن