وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌نگۆو هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
09:41 - 01/08/2025
زه‌مه‌ن - هه‌ولێر
له راگه‌یه‌نراوێكدا
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ئه‌و ده‌نگ و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه
كه ده‌وترێت دانا عه‌بدولكه‌ریم له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وتویه‌تی
"120 ملیاره‌كه بۆ به‌غدا مه‌نێرن"، ته‌واوی ئه‌و قسانه دورن له ڕاستییه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان له چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كۆبۆوه و له‌هه‌ندێك میدیا وابڵاكرایه‌وه
كه دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وتویه‌تی، "پێویسته 120
ملیاره‌كه‌ی داهاتی ناوخۆ ڕه‌وانه نه‌كرێت چونكه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نیه بۆ
ناردنی موچه".
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو
نیشتەجێکردن له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی
كه بڵاوكراونه‌ته‌وه سەرلەبەری ناڕاست و بوختان و چەواشەکارییە، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو
نیشتەجێکردن وێڕای بڕوای تەواوی بە داکۆکی و پشتیوانی لە دەستەبەرکردنی مافی فەرمانبەر
و موچەخۆران، کۆنوسی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
"سەرلەبەری هەواڵەکە بوختانەو ئامانج لێی شاردنەوەی کار‌و چالاکی و خزمەتەکانی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیەو دەیانەوێت بەم بوختان و چەواشەکارییە کارەکانمان ناشرین
بکەن".