ڕەوتى هەڵوێست: بڕینی ٢٠ ٪ موچەی فەرمانبەران ڕەتدەکەینەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر
08:43 - 31/07/2025
زەمەن پرێس:
ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە مانگی ٧ی
٢٠٢٥ ەوە، جگە لەو ١٠٪ ەی کە بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە موچەخۆران
دەبڕدرێت، بەناوی گەڕاندنەوەی ٣٪ قەرز، خانەنەشینی لە ٢٠١٤ ەوە بۆ ئێستا لە سێ
ساڵدا، نزیکەی ١٠٪ لە موچەی سەرجەم فەرمانبەران ببڕن..
ئاماژەى بەوەکشردوە، بۆماوەی سێ ساڵ بڕینی ٢٠٪ لە موچە بەناوی
خانەنشینی دەبڕدرێت، ١٠٪ ی یاسای خانەشینی و ١٠٪ قەرز!
ڕەوتەکە دەشڵێت: هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نیە، ئەم
لێبڕینە(١٠٪ ) بۆ سێ ساڵ لەسەر داوای حکومەتی عێراق بێت، سەرباری ئەوەش، ڕەوتی
هەڵوێست بە ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی یاسایی و دارایی… یاداشت ئاراستەی وەزارەتی
دارایی و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، هەر ڕێکارێکی یاسایی پێویست بێت، دوای
لێکۆڵینەوە دەیگرینەبەر.
ڕاگەیاندراوێک لە ڕەوتی هەڵوێست
بڕیارە لە مانگی ٧ی ٢٠٢٥ ەوە، جگە لەو ١٠٪ ەی کە بەپێی یاسای
خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە موچەخۆران دەبڕدرێت.
بەناوی گەڕاندنەوەی ٣٪ قەرزی
خانەنەشینی لە ٢٠١٤ ەوە بۆ ئێستا لە سێ ساڵدا، نزیکەی ١٠٪ لە موچەی
سەرجەم فەرمانبەران ببڕن..
بەمەش بۆماوەی سێ ساڵ بڕینی ٢٠٪ لە
موچە بەناوی خانەنشینی دەبڕدرێت، ١٠٪ ی یاسای خانەشینی و ١٠٪ قەرز!
هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نیە، ئەم لێبڕینە(١٠٪ ) بۆ
سێ ساڵ لەسەر داوای حکومەتی عێراق بێت، سەرباری ئەوەش
ڕەوتی هەڵوێست بە ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی یاسایی و
دارایی… یاداشت ئاراستەی وەزارەتی دارایی و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
هەر ڕێکارێکی یاسایی پێویست بێت، دوای لێکۆڵینەوە
دەیگرینەبەر.
ئەم کارە، نایاسایە بەم بەڵگانەی خوارەوە،
یەکەم: هۆکارى سەرەکى جێبەجێنەکردنى یاساى
خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠١٤ لە کاتى خۆیدا دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتى
هەرێمى کوردستان نەک فەرمانبەران، لەم بارەشدا لەبەر ئەوەى حکومەت هۆکارى
جێبەجێنەکردنى یاساکە بووە ، ئەوا لەڕووى یاساییەوە هەموو بەرپرسیارێتییەک یان
لێکەوتەیەکى قانوونى بەهۆى جێبەجێنەکردنى یاساکەوە دروست دەبێت دەکەوێتە ئەستۆى
حکومەتى هەرێمى کوردستان نەک فەرمانبەران چونکە فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێم
لە کاتى خۆیدا زۆر هەوڵیاندا، داوایانکرد ئەو یاسایە جێبەجێبکرێت، بەڵام حکومەتى
هەرێم ملى نەدا بە جێبەجێکردنى یاساکە.
دووەم: حوکمەکانى یاساکە بەشبشەکراوە (تجزئة) و
ئەو حوکمە قانوونیانەى پابەندى (التزام) دروست دەکەن لەسەر شانى ئەوانەى یاساکە
دەیانگرێتەوە بە ئاسەوارى گەڕاوەیى (أثر رجعى) جێبەجێدەکرێت لەسەریان وەک
لێوەرگرتنەوەى (٣%) راگیراوەکانى خانەنشینى لە ١/١/٢٠١٤ تا ٣٠/٤/٢٠٢٤ ، لەرووى
یاساییەوە جێبەجێکردنى یاساکە بە ئاسەوارى گەڕاوەیى دەبێت بەدەقى یاساکە بێت و کۆى
حوکمەکانى یاساکە بە ئاسەوارى گەراوەیى جێبەجێبکرێت نەک بەشبەشبکرێت، بەڵام لێرەدا
تەنها بۆ بابەتى لێوەرگرتنەوەى راگیراوەکانى خانەنشینى جێبەجێدەکرێت، بەم جۆرەش
ئەگەرهاتوو فەرمانبەرێک لە ساڵى ٢٠١٩ خانەنشین بووبێت ئەوا دەبێت راگیراوەکانى
خانەنشینى بەرێژەى (٣%) بدات بۆ ماوەى نێوان ١/١/٢٠١٤ تا کاتى هەواڵەکردنى بۆ
خانەنشینى لە ساڵى ٢٠١٩، بەڵام مووچەى خانەنشینیەکەى لە ساڵى ٢٠١٩ بۆ هاوتا
ناکرێتەوە بەگوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠١٤ کە کەمترین
مووچە لەم یاسایەدا (٥٠٠) هەزار دینارەو لە یاسا کۆنەشدا کەمترین مووچەى (٢٢٠)
هەزار دیناربووە و لەرووى یاساییەوە دەبێت لەگەڵ لێوەرگرتنەوەى راگیراوەکانى
خانەنشینى قەرەبووى ئەو (٢٨٠)هەزار دینارە مانگانەى بۆ بکرێتەوە چونکە لەو کاتەوە
ملکەچى یاسا نوێیەکەى دەکەیت ، یاخود هەمان فەرمانبەر ئەگەرهاتوو مەرجەکانى
تێدابوو ئەوا شایستەى پاداشتى کۆتایى راژە دەبێت بەبڕى دواهەمین مووچە و دەرماڵەى
١٢ مانگ، بەڵام ئەم مافەى پێنادرێت .
سێیەم: لە ماوەى نێوان ١/١/٢٠١٤ تا ٣٠/٦/٢٠٢٤
دەیان مووچە بە تەواوى نەدراوە و دەیان مووچەى دیکەش بە سیستمى پاشەکەوتى مووچە
دراوە کە لە دەرەوەى حوکمەکانى یاساى مووچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت و کەرتى گشتى
ژمارە (٢٢)ى ساڵى ٢٠٠٨ بووە لەم بارەشدا لەلایەک چۆن دەکرێت مووچەیەک کە نەدراوە
راگیراوەکانى خانەنشیى بەرێژەى (٣%) لێ وەربگیرێتەوە یاخود مووچەیەک لە دەرەوەى
یاسا و بەشێوەى چارەکە مووچە دراوە لەسەر چ بنەمایەک راگیراوەکانى خانەنشینى لەسەر
ئەژمار دەکەیت، چونکە راگیراوەکانى خانەنشینى لەسەر بنەماى مووچەى بنەرەتى هاتوو
لەخشتەى هاوپێچ بە یاساى مووچە ئەژمار دەکرێت.
ڕەوتی هەڵوێست
٣١ی ٧ی ٢٠٢٥