56 جیهان

تورکیا سەبارەت بە پرسی نەوت داوایەکی قورس لە عێراق دەکات

07:06 - 29/07/2025

زەمەن پرێس:
وێڕای ئەوەی بۆری نەوتی کەرکوک – جەیهان رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە میلۆنێک بەرمیل نەوت هەیە، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا دەڵێت "وڵاتەکەی داوای کردووە ئەو پێشنیارە نوێیەی کە خراوەتە روو لەبارەی نەوتەوە، دەبێت میکانیزمی دڵنیابوون لە بەکارهێنانی تەواوەتی بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهان لەخۆ بگرێت".
ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند "بۆریی نەوتی کەرکوک - جەیهان توانای نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لەکاتی کارکردنیدا بە تەواو بەکارنەهێنراوە".
ناوبراو لەوەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنوسان ئاشکراشیکردووە، تورکیا داوای لە عێراق کردووە؛ دەبێت لە ڕێککەوتنە نوێیە پێشنیازکراوەکە دڵنیایی لە بەکارهێنانی تەواوەتی بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهان بدات.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، لەبارەی تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا کە لەساڵی ١٩٧٣ واژۆکراوە، ئەنقەرە ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت، عێراقیش پێشنیازی درێژکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە دەکات بۆ ئەوەی نەوت لەوێوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن