ڕۆژنامەیەکی ئێرانی؛ تاران لە مەترسیدایە
02:16 - 23/07/2025
زەمەن:-
ڕۆژنامەی روزگاری ئێرانی ڕایدەگەیەنێت: تاران وەک پایتەخت لە مەترسیدایە و دەبێت بگوازرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی روزگاری ئێرانی، لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە کێشەکانی تاران وەک پایتەختی وڵات، سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزشکیان رایگەیاند، لە رۆژی یەکەمەوە کە چووینەتە ناو دەوڵەتەوە، پێشنیازیان کردووە پایتەخت بگوازینەوە بۆ شارێکی دیکە.
بەپێی ڕۆژنامەکە پزیشکیان دەشڵێت: هەندێک کەس لە جیاتی ئەوەی سەرنج بدەنە راستییەکان، دەستیان کرد بە رەخنەگرتن لە هەڵوێستەکانی ئەوان بەڵام لە روانگەی زانستی و شارەزاییەوە، تاران ناتوانێت وەک پایتەختی ئێران بمێنێتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکانی شارەزایان قەیرانی هەوا و ئاو گەیشتوونەتە لوتکە و زەوی لە هەندێک ناوچەدا ساڵانە تا ٣٠ سانتیمەتر رۆدەچێت و ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە بۆ تاران.