سودانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمشەو باس چییان کردوە؟
10:38 - 15/07/2025
زەمەن
پرێس:
محەمەد
شیاع سودانی و بافڵ تاڵەیانی لەسەر دۆسیەی نەوت و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان كۆبوونەوە.
نوسينگەی
راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمشەو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك
وەزیرانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر، رادەستكردنی نەوت و داهاتی
ناوخۆی هەرێمی كوردستان و موچەی موچەخۆران.
جەختكراوەتەوە
لەسەر چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستورو یاساو بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.
هەر
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گفتوگۆ كراوە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی
پەرلەمانی عێراق