24 کوردستان

عەلی باپیر: فریانەكەون بێگومان دۆخەکە لەمەش خراپتریش دەبێت

01:17 - 25/08/2026

زەمەن – هەواڵ

 عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، کە هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتووە و لە گفتوگۆدان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وتی، لایەکیان پێیخۆشە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و لەگەڵ لایەکەی تریشدا هێشتا لە گفتوگۆداین و جەختیشی کردەوە کە دۆخی هەرێمی کوردستان خراپە و ئەگەر تەبایی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا نەبێت دۆخەکە خراپتریش دەبێت.
وتیشی، هەوڵەکانیان تا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتووە بۆ رێككەوتنی لایەنەكان و هێشتا ئەوان لە ڕێگادان و خەریکی گفتوگۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی هەرێم ئێستا خراپە و ئەگەر تەبایی و لێکتێگەیشتن لە نێوانیان نەبێت ئەوا بێگومان دۆخەکە لەمەش خراپتریش دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن