ئیسرائیل لیستی داواکارییەكانى ئاڕاستەی ئێران دەكات
08:43 - 14/07/2025
زەمەن
پرێس:
ئیسرائیل،
لیستی داواکارییەكانى ئاڕاستەی ئێران دەكات وسەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش هەڕەشەی
ئەوەش دەكات ئەگەر پابەند نەبێت پێوەی، باجێكی قورسی سەربازی دەدات.
میدیاكانی
ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ داوایكردووە، تاران بە تەواوی واز لە
پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت لەناو خاكی ئێراندا، لەگەڵ راگرتنی پەرەپێدانی موشەکی
بالیستی یان سنوردارکردنی مەودایان بۆ ئەو سنورانەی کە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان
دیارییان کردووە.
داواشیکردوە بە کۆتاییهێنان بە پشتیوانیکردن
ئەوەی ئیسرائیل ناویدەبات بە تیرۆر، وەك ئاماژەیەك بۆ گروپە چەکدارەکانی وەک
حزبوڵا و حەماس و هێزەکانی حەشدی شەعبی.
ناتانیاهۆ
جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم داواکاریانە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایان
هەیەو، جێبەجێ نەکردنی ئەو داواکاریانە بەو مانای ئەوە دێت، ئیسرائیل لەڕێی هێزەوە
رێگری لە ئێران دەکات.