سوننه عێراق بێ شیعه رۆژی ههینی كرد به جهژن
08:27 - 18/03/2026
زهمهن - ههواڵ
دیوانی وەقفی سوننیی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە فەرمی رایگەیاند کە
بەهۆی نەبینینی مانگی شەووال، رۆژی هەینی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئاداری 2026،
راگەیەندراوێکی فەرمی لە بارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو
کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی دیواندا هاتووە: "بەهۆی نەسەلماندنی بینینی مانگ بە
رێگەی شەرعی، سبەی پێنجشەممە دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆز".
وەقفی سوننە جەختی کردووەتەوە کە رۆژی هەینی، رێکەوتی (20ـی ئاداری 2026) دەبێتە
یەکەم رۆژی مانگی شەووال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
ئهوهش له كاتێكدایه تا ئێستا شیعهكانی عێراق و حكومهت رۆژی شهممهیان وهك یهكهم رۆژی جهژن دیاریكردووه.
جەژنی رەمەزان، یەکەم جەژنی موسڵمانانە لە ساڵنامەی کۆچیدا، کە راستەوخۆ
دوای کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دێت. ئەم جەژنە تەنیا بۆنەیەکی ئاسایی نییە،
بەڵکو پاداشتی پشوودان و خۆشییە بۆ ئەو بڕوادارانەی کە مانگێک بە رۆژوو بوون و پەرستشیان
ئەنجام داوە.
جەژنی رەمەزان لوتکەی تەبایی و پێکەوەژیانە، لەم رۆژەدا ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی
دەگاتە بەرزترین ئاست؛ دڵەکان لە کینە پاک دەبنەوە، خزم، کەس و دراوسێکان سەردانی یەکدی
دەکەن و دەستەواژەی "گەردن ئازادی" دەبێتە وێردی سەر زمان. ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە
بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و دەسپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە مرۆییەکان.
یەکێک لە جوانترین رەهەندەکانی جەژنی رەمەزان، زەکاتە. ئەم ئەرکە شەرعییە
وا دەکات کە هیچ هەژار و دەستکورتێک لە رۆژی جەژندا بێبەش نەبێت لە خۆشییەکان. پێش
نوێژی جەژن، بڕواداران هاوکاری دارایی دەگەیەننە نیازمەندان، ئەمەش گیانی هاوکاری
و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەدا بەهێز دەکات.