12 جیهان

دەوڵەت باخچەلی: کورد کاری بەکرێگیراوی ناکات و ناشبێت بیکات

02:13 - 10/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرۆکی پارتی مەهەپە ڕەتیدەکاتەوە کورد وەک کەرەستە لە پڕۆژە نێودەوڵەتییەکاندا بەکاربهێندرێت و هۆشداری دەداتە وڵاتانی دراوسێ لەبارەی هەر پەرەسەندنێکی سەربازی کە زیان بە ئاسمانی تورکیا بگەیەنێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦؛، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتارێکی پێشکێش کرد و ڕایگەیاند:  "کورد کاری بەکرێگیراوی ناکات و ناشبێت بیکات."
وتیشی: "بۆ فرۆشتن و بۆ کرێ نین" و نابێت وەک بکوژ یان کەرەستە لە پڕۆژەی وڵاتانی دیکەدا سەیر بکرێن و ستایشی کوردی کرد وەک گەلێکی بەشکۆ و سەربەرز.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە ناتوانرێت وەک ئامرازێک لە ململانێی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا بەکاربهێندرێن.

سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی تورکیاوە باسی لەوەکرد، تورک و کورد بران و خاوەنی چارەنووسێکی هاوبەشن و هێرشی کردە سەر ئەو لایەنانەی دەیانەوێت تورک و کورد بە شەڕ بدەن و وتی: "ئەوانەی بیر لەوە دەکەنەوە تورک و کورد بە شەڕ بدەن، نامەردن و هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیان هەیە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن