33 جیهان

ڕوسیا بێدەنگی شکاند و دەڵێ لەم شەڕەدا بێلایەن نین و پشتیوانیی لە ئێران دەکەین

02:17 - 08/03/2026

زەمەن - هەواڵ

 ئەندرێ کێلین باڵیۆزی ڕوسیا لەبەریتانیا، بەپەیامێکی توندو جیاواز، ئاوی ساردی بەسەر ئەو چاوەڕوانییانەدا کرد کە باسیان لەبێلایەنیی مۆسکۆ دەکرد.

کێلین لەلێدوانەکانیدا پەردەی لەسەر هەڵوێستی ڕاستەقینەی وڵاتەکەی لاداو ڕایگەیاند، "ڕوسیا لەم شەڕەدا بێلایەن نییەو پشتیوانیی لەتاران دەکات".

چاودێران بۆچونیان وایه‌، ئەو دەربڕینە تەنها لێدوانێکی دیپلۆماسی سادە نییە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ قووڵایی ئەو هاوپەیمانییە ستراتیژییەی کە لەساڵانی ڕابردودا لەنێوان ڤلادیمێر پوتن‌و سەرکردایەتی ئێراندا دروستبوە.

ئەو پێیوایە تاکە ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لەکارەساتێکی گەورەتر، ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانە، ئەو لێدوانە وەک کاتژمێرێکی ته‌قه‌ ته‌قكه‌ر وایە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە ئەگەر شەڕ نەوەستێت، ڕەنگە جیهان بەرەو ڕوبەڕوبونەوەیەک بڕوات کە ڕوسیاش یەکێک بێت لەجەمسەرە سەرەکییەکانی ناو مەیدانەکە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن