کەرکووک.. دوو بارهگای حهشدی شهعبی تهفروتونا كران
08:34 - 18/03/2026
زهمهن – ههواڵ
لە شاری کەرکووک، کەمێک پێش ئێستا
زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی ئەنجامدران و تێیدا دوو بارەگای سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی
لە ناو شارەکەدا کرانە ئامانج.
هێرشی یەکەم بارەگایەکی بزووتنەوەی "عەسائیب ئەهلولحەق"ی پێکا، بەڵام
تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانەوە لەبەردەستدا
نییە. هاوکات لە هێرشێکی دیکەدا، بارەگای لیوای 15ـی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی
"بەدر" بۆردوومان کرا.
مووشەکەکەی سەر عەسائیب کەوتووەتە خانوویەک لە تەنیشتیان و هیچ زیانێکی گیانی
نەبووە، هاوکات هێشتا سەرچاوەی مووشەکەکەش دیار نییە
سەبارەت بە وردەکاریی هێرشی سەر لیوای 15، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە
بارەگاکە لە کاتی بۆردوومانەکەدا چۆڵ بووە و هیچ هێزێکی تێدا نەبووە، تەنیا پاسەوانەکان
لەوێ ماونەتەوە. هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکان بڵاوەیان
پێکراوە و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی مووشەکەکان بەردەوامە.