دوو مووچەی ساڵی پار دابەشدەکرێت
04:24 - 15/03/2026
زەمەن_هەواڵ
هەرێمی کوردستان بەچەند مەرجێک ڕازیبووە هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێی بۆری نەوتی کوردستانەوە بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی ئاداری ٢٠٢٦، نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری عێراق دەڵێت: هەرێمی کوردستان ئەم سێ مەرجەی بۆ بەغدا داناوە بۆ دەستپێکردنی هەناردەی نەوت لە بەندەری جیهانەوە:
یەكەم: پێدانی موچەكانی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
دووەم: هەڵوەشاندنەوەی كاركردن بە سیستەمی ئیسكۆدا لە كوردستان
سێیەم: دابینكردنی دۆلار بۆ بازرگاكانانی هەرێم بە نرخی فەرمی
دەشڵێت: بەبێ جێبەجێكردنی ئەم مەرجانە، هەرێم رێگە بە هەناردەكردنی نەوتی كەركوك نادات