9وتار

(ئەمە حکومەتی هەرێمی کوردستانە، نە حکومەتی هەولێر)

3/18/2026 8:02:00 PM
چۆمان محەمەد

ئەوەی لە بەغداد بەهێزەشیعی وسونیەكانەوە لەم هەفتەیەدا لەبەیاننامەوراگەیاندنی فەرمی دەیانوت "حکومەتی هەولێر"، تەنها هەڵەی زمانەوانی یاخو دەستەواژەیەكی باویی سیاسی نیە،بەڵكو هەوڵێكی ئاشکرای سیاسییە بۆبچووککردنەوەو دژایەتیكردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یاخوخۆبێئاگاكردن لەدەستەواژە دەستوریەکان،چونكە حكومەت بەپێی دەستوری هەمیشەی عێراق حكومەتی یەك پارێزگانیە بەلكوحكومەتی هەرێمی كوردستانە،وەك چۆن سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەئاشكرا هەرەشە دەكات و دەلێت لە هەرێمی كوردستان قبول ناكەین بەحكومەتی ئیتحادی بلیت حكومەتی بەغداد،دەشلێت ئەمە پیچەوانەی دەستورە ئیمە لەبەرامبەر حكومەتی عێراق وهەرێمی كوردستانین...

 “لە ناوخۆ ڕەخنە، لە دەرەوە هێڵی سوور”
هەرچەندە لەڕوكەشدا حكومەتی هەرێم بنكەفراوانە،بەڵام هیچ لەو ڕاستیە كەم ناكاتەوە پارتی خۆیی بەخاوەنی دەزانێت وزۆربەی وەزارەت ومەلەفە هەستیارەكانی لایە،لەواقیعیشدا هەندێک بڕیار لە ناوخۆدا بە شێوەیەکی بەرتەسك وبێ راوێژ دەردەچێت و گوزارشت لە هەموو پێکهاتەی حکومەت ناکات،راگەیاندنی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان  تایبەت بە رازینەبونی هەرێم بەهەناردەی نەوت بۆ بەندەی جیهان نمونەیەكی زیندوە هەموان كۆك ورەزامەند نەبون،بەلام 
ئەمە کێشەی ناوخۆییە نابێت ببێتە بەهانە بۆ شکاندنی ناسنامەی دەستوریی هەرێم ودژایەتیكردن ولەقالبدانی،بەڵام بۆ قۆناغەكانی داهاتووی خۆمان
سیاسەتی ڕاستەقینە بۆ بەرێوەبردنی باش وحكومەتی سەركەوتوەئەوەیەبۆ دۆسیە هەستیارەکان، راوێژ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکرێت،تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش، نەک تەنها گرووپێکی دیاریکراو.
لەكۆتایدا ئێمە ڕەخنە دەگرین بەڵام لە ناوخۆدابۆ دلسۆزو باشكردنی حكومەتی خۆمانە.بەڵام لە دەرەوە بۆ عیراق هێزە جیاوازەكانی پەیامەکەمان ڕوونە:
هەرێم، هەرێمی كوردستانە نەك باكوی عێراق و حکومەتەکەشی "(حکومەتی هەرێمی کوردستانـە)نە هیچ ناوێکی تر.
چۆمان محمد

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن