8 کوردستان

بەپەلە.. ئەگەر دەکرێ سبەی پێنجشەممە جەژن بێت

02:35 - 18/03/2026

زەمەن - هەواڵ

 بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2026، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە.

 

 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا، لیژنەی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان، دەست بە چاودێریکردنی بینینی مانگ دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدرێت."

ئەگەر ئەمشەو مانگ ببینرێت، سبەی پێنجشەممە 19-3-2026 یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت. بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ڕۆژی پێنجشەممە تەواکەری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی هەینی 20-3-2026 دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
بۆ ئەم مەبەستە، لیژنەکانی چاودێری لە چەندین خاڵی ستراتیژی جێگیر کراون، لەوانە:

شاخی گڵەزەردە لە سلێمانی،
چیای زاوا لە دهۆک،
ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و ڕەواندز و پارێزگای هەڵەبجە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن