ئێران: ئەبراهام لینکۆڵن هەڵات
04:03 - 14/03/2026
زەمەن_هەواڵ
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات پشت به تاران ببه‌ستن و ڕادەگەیەنێت: كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵنیان ناچار به هه‌ڵاتن كردووە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ١٤ی ئاداری ٢٠٢٦، ئه‌بولفه‌زل شكارچی، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له لێدوانێكدا داوای له سه‌ركرده‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه كرد له‌جیاتی ئه‌مریكا پشت به "ئێران" و گه‌لانی موسڵمان ببه‌ستن و جه‌ختی له پێویستیی یه‌كڕیزیی جیهانی ئیسلامی كرده‌وه له دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشدا، پشت به هێزی لاوازی ئه‌مریكا مه‌به‌ستن، ئه‌و وڵاته ته‌نانه‌ت ناتوانێت به‌رگری له سوپا داڕماوه‌كه‌ی خۆی بكات، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئاسایشی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه مسۆگه‌ر بكات.
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وتیشی: گه‌وره‌ترین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی به ناوی (ئه‌براهام لینكۆڵن) كه بۆ ده‌یان ساڵه سامانی موسڵمانان ده‌بات، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه تووشی شكستێكی مێژوویی بووه و ناچار به كشانه‌وه و هه‌ڵاتن كراوه.
باسی لەوەشکرد، سه‌رجه‌م ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا كه له ژێر دروشمی ئاسایشی ناوچه‌كه به سامانی وڵاتانی ئیسلامی دروستكراون، وێران كراون و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكی تێیاندا كوژراون و ئه‌مریكا چیتر هێزێكی جیهانی نییه و ده‌بێت ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا جێبهێڵێت.