ترەمپ: بەریتانیا مەرامی بە دەنگدەرە موسوڵمانەکانییەتی بۆیە پشتگیریمان ناکات
03:25 - 03/03/2026
زەمەن_هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند: ، ستارمەر مەرایی بۆ دەنگدەرانی موسڵمان دەكات
بە پشتگیرینەکردنی شەڕەکەی دژی ئێران، هۆشداریداوە لەوەی بەریتانیا ئەو وڵاتە نەماوە
کە بناسرێتەوە وەك پێشتر.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی
ئاداری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ رۆژنامەی (The Sun)ی بەریتانی ئاشکرایکرد، چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد
ئەو هەڵوێستە لە بەریتانیا ببینم، هۆشداریشیدا لەوەی بەهێزترین هاوپەیمانی لە هەموو
سەردەمێکدا لەژێر فشاردایە و جیهانێکی جیاوازەو پەیوەندییەکان جیاوازترن لەوەی پێشتر
هەبووە و زۆر جێگەی داخە دەبینین پەیوەندییەکانمان وەک جاران نەماوە لەگەڵ
بەریتانیا، ئەمریکا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ پێویستییەکی بە
بەریتانیا نییە."
روونیشی کردەوە، "بێگومان ئەمە هیچ لە دۆخەکە
ناگۆڕێت، بەڵام دەبوو ستارمەر هاوکارمان بێت، دەبوو ئەو کارە بکات."
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش
کرد، هەرگیز پێی وا نەبووە ئەم پەیوەندییە تایبەتەی نێوانیان، پێشتر بە "بەهێزترین
پەیوەندیی مێژوویی" وەسف دەکرا، بەم شێوەیە بکەوێتە مەترسییەوە.
لە بەرامبەردا ترەمپ
ستایشی فەرەنسا و ئەڵمانیای کرد و وتی: "پەیوەندیی ئێمە و بەریتانیا لە مێژوودا
بەهێزترین بوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا پەیوەندییەکی زۆر بەهێزمان
هەیە."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ
دووشەممە، ٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەشدارییان
لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردووە و ناشیکەن.
ستارمەر لە بەردەم پەرلەمانی
وڵاتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، "پێمان وا نییە هەوڵی رووخاندنی دەسەڵاتی ئێران تەنیا
لە رێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە و بەبێ هێرشی زەمینی سەرکەوتوو بێت، هەر ئەمەش یەکێکە
لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەشدارینەکردنی بەریتانیا لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
بۆ سەر ئێران."
وتیشی، "حکوومەتی
ئێمە بڕوای بەوە نییە لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە رژێمەکان بگۆڕدرێن، هەر کارێکی
سهربازی پێویستی به بنهمایهکی یاسایی، پلانێکی وردی شیاوی جێبهجێکردن و
ئامانجێکی روون ههیه.
ستارمەر ئاماژەی بەوەش
کرد، رێگەیان بە ئەمریکا داوە بە شێوەیەکی سنووردار بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا
بەکاربهێنێت، ئەم هەنگاوەش لە وەڵامی هێرشە "نابەرپرسانە"کانی ئێران بە
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر هاووڵاتییانی بەریتانی دێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوور
بوو لەسەر بڕیارەکەی بۆ بەشدارینەکردن لە هێرشەکانی رۆژی شەممەی سەر ئێران.