38 عیراق

خالید شوانی: كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

08:59 - 08/07/2025

زەمەن پرێس:
وەزیری دادی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێكهێندراوە سبەی نیوەڕۆ كۆدەبنەوە بەو هیوایەی كێشەی مووچە چارەسەربكرێت. 
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێكهێندراوە سبەی كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆ كۆدەبینەوە بەو هیوایەی كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، 68 رۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوامانكرد مووچە خەرجبكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا وردبینی بكرێت و كێشەكان چارەسەربكرێن.
وەزیری دادی عێراق روونیکردەوە، هەر كات گەیشتنە رێككەوتن كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و دەنگ لەسەر پێشنیازەكان دەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن