هۆكاری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغداد ئاشكرا كرا
09:52 - 01/07/2025
زەمەن
پرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حكومەتی عێراق ئەو پێشنیازەی كردووە و ئامادەیی دەربریوە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابیندەكات.
شیروان
میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رایگەیاند، هەوڵێك بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەبوو كە لە
دانوستانەكاندا حكومەتی عێراق داوایكردووە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە
رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت.
وتیشی،
حكومەتی عێراق ئەو پێشنیازەی كردووە و ئامادەیی دەربریوە هاوشێوەی پارێزگاكانی
دیكە سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابیندەكات.
ئاماژەى
بەوەشکرد، تێبینی لەسەر قەرزی كۆمپانیاكان نەوتییەكان هەیە كە لە هەرێمی كوردستان
كاریان كردووە، تاوەكو ئێستا هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پێشنیازەوە نەداوە.