لە نزیکترین کاتدا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد واژۆدەكرێت
06:51 - 29/06/2025
زەمەن
پرێس:
بەپێی
زانیارییەكان لە (48) كاتژمێری داهاتوودا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد
واژۆدەكرێت و بەغدادیش مووچە رەوانە دەكات.
هەر
بەپێیى ئەو زانیاریانە لە كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و عێراق بەسەرپەرشتی
محەمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی
زانیارییەكانی ئەندامێكی شاندنەكەی هەرێم؛ خاڵە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد
زۆر لە جیاوازییەكانیان زیاترن.
وتیشی:
توانای هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێكدا (300) هەزار بەرمیل نەوتە، كە
بەغداد داوایكردوە رۆژانە (280) هەزار بەرمیل لە رێگەی كۆمپانیای كۆمپانیای
بەبازاركردنی نەونی عیراق (سۆمۆ)ـوە هەناردەی بازارەكانی جیهان بكات.
سەبارەت
بە رادەستكردنی (50%)ـی داهاتی ناوخۆ، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەغداد
داوای (50%)ـی داهاتی راستەقینەی واتە (ایرادات فیعلی) كردوە، بۆیە حكومەتی هەرێم
رەزامەندی لەسەر ئەوەش دەربڕیوە و لەئەم مانگەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
چاوەڕوان
دەكرێت لە (48) كاتژمێری داهاتودا و لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت و بەغدادیش موچەی مانگی پێنج خەرجبكات.
سەرچاوە:
کەی ئێن ئێن