بەپەلە.. وادەی ناو تۆمارکردنی کاندیدەکان درێژکرایەوە
11:14 - 23/06/2025
زەمەن -
هەواڵەكان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
بڕیاریدا وادەی وەرگرتنی داواکاری تۆمارکردنی کاندیدەکان تا 26ی ئه‌م مانگه درێژبکاتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "دەستەی
کارگێڕی کۆمسیۆن بڕیاریداوە وادەی وەرگرتنی داواکاری تۆمارکردنی کاندیدەکان درێژبکاتەوە
تا کۆتایی ڕۆژی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی پێنجشەممە 26ی ئەم مانگە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه دوا
واده‌یه و کۆتایی دەبێت و درێژناکرێتەوە.
بڕیاره 11ی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ئاماده‌كاریه‌كانیان
ده‌ستپێكردوه.