وەزارەتى ناوخۆ: ، پێویستە رێگری بکرێت لە هەر حاڵەتێکی چەک و چەکداری لە رێوڕەسمەکاندا
08:17 - 26/06/2025
زەمەن پرێس:
وەزارەتى
ناوخۆى عێراق، ژمارەیەک رێنمایی لە بارەى پلانى رێکخستنى رۆژانى عاشورا و مانگى
موحەڕەم بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە رێگری بکرێت لە هەر حاڵەتێکی چەک و چەکداری
لە رێوڕەسمەکاندا.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە بە سەری ساڵی کۆچی و سەرەتای مانگی موحەڕەم دادەنرێت، وەزارەتی ناوخۆى
عێراق، لە راگەیەندراوێکدا لە بارەى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى رۆژانى عاشورا لە عێراق
بڵاویکردەوە، پێویستە رێگە نەدرێت هیچ جۆرە دیاردەیەکی چەک و چەکدارى لە
رێوڕەسمەکاندا ببینرێت و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق رێوڕەسمەکان بپارێزن.
وتیشی،
داوا دەکات هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى سەردانکەران و هاوڵاتیان چڕبکرێتەوە و کەشێکى
ئەمنى گونجاو لە مزگەوتەکان و شوێنە پیرۆزەکان دابینبکرێت.
باسی
لەوەشکرد، پێویستە بەربەستەکانى هاتوچۆ لاببرێن کە شەقامە سەرەکییەکانى داخستووە،
هەروەها ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن و بەرگرى شارستانى لە هەموو شوێنەکان بەردەست بن و
ئەندامانى پۆلیسى کۆمەڵایەتیش ئامادەبن.
١٠ رۆژی سەرەتای مانگی موحەڕەم پێی دەوترێت عاشورا و لەو رۆژانەدا رێورەسمەکان لە
ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەڕێوەدەچن.