سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق داوای خانەنشینبوونی پێشکەش کرد
03:41 - 23/06/2025
زەمەن _ عێراقی
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بەهۆی کێشەی ناوخۆیی دادگاکە، داوای خانەنشینبوون دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە،٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئاگادر ڕایگەیاند: جاسم عومێری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی داوای خانەنشینبوونی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کردووە.
بـــە پێی قسەی سەرجاوەکە، هۆی داواکەی عومێری، بۆ کێشە و ناکۆکییەکانی نێو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەگەڕێتەوە.