43 عیراق

ئێران مەزەندە دەكات جەنگەكەی لەگەڵ ئیسرائیل دوو ساڵ بەردەوام بێت

06:53 - 23/06/2025

زەمەن پرێس:

بەرپرسێکی ئێران کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکریت بە کەناڵێکی ئەمریکی رایگەیاندوە، ئێران پێیوایە بانگەوازەكان بۆ راگرتنی كاتیی جەنگ؛ فێڵێكە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەگیی ئێران بۆ درێژەدان بە جەنگ.
بەرپرسێكی باڵای ئێران بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی ورە بەرزەو داواكارییەكی زۆر لەلایەن گەلی ئێرانەوە هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی بێ پێشینە لە ئیسرائیل بدرێت، بانگەوازەكانی جەماوەر بۆ لێدانی ئیسرائیل توخمێكە لە چڕكردنەوەی پلانە جەنگییەكانی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران پێیوایە بانگەوازەكان بۆ راگرتنی كاتیی جەنگ؛ فێڵێكە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەگیی ئێران بۆ درێژەدان بە جەنگ.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت:ئێران مەزەندەی ئەوە دەكات رەنگە جەنگەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بێت، بۆئەمەش ئامادەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن