88 عیراق

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتیەکانی کۆتایی هات و پەیامێکیان ئاڕاستەى هەرێم کرد

10:14 - 22/06/2025

زەمەن پرێس:
کۆبوونەوەى سەرۆکایەتیەکانی کۆتایی هات و سەبارەت بە مووچە پەیامێکیان ئاڕاستەى هەرێم کرد و دەڵێن: حکومەتی هەرێم کردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات.
سەرۆکایەتییەکانی عێراق، دوای كۆبوونەوەیان لە بەیاننامەكدا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و، رێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕەکە.
چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق نیگەرانی خۆشیان لە بە ئامانجکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕیوە، بەوپێیەی هەڵکشانێکی مەترسیدارەو هەڕەشە لە ئاشتی دەكات، لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
سەبارەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە كۆبونەوەكەدا باس لە پرسی دابینکردنی پارە بۆ مووچە لە هەرێمی کوردستان کراوە، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات، کێشەكانی تریش بە پێی دەستوور و یاسا چارەسەری بکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن