ئاسمانی عێراق لەسەرتاسەری وڵات بە فڕۆكەخانەی بەسرەشەوە داخرا
09:32 - 23/06/2025
زەمەن پرێس:
وتەبێژی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاسمانی وڵات لەسەرتاسەری وڵات
بە فڕۆكەخانەی بەسرەشەوە داخرا.
مەیسەم
سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند،
بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكە، ئاسمانی عێراق داخرا و ئەم بڕیارە
فڕۆكەخانەی بەسرەش دەگرێتەوە.
ئێوارەی
ئەمڕۆ دووشەممە، ئـ.ـێران دەستیكرد بە هێرش بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە
قەتەر.