23 کوردستان

دەمیرتاش: دەبێت قەیرانەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێن

10:03 - 17/06/2025

زەمەن پرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش بە پێشبینبیکردنی ئەوەی کە ئاگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەیەکی کەمدا ناکوژێتەوە، پێویستە سیاسەتی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەن دابڕێژرێت بۆ دیاریکردنی هێڵێکی هاوبەشی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی ٩ ساڵە لە زیندانی ئەدرنە بەندکراوە، دەربارەی دوایین پێشهاتەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سەرەڕای ئەمەش هیچ پاساوێک نییە بۆ دەستوەردانی ئیمپریالیزم، دەبێت قەیرانەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێن و ئیمپریالیزم “وێرانکارییە نەک سەرکەوتن
دەمیرتاش دەربارەی بانگەوازی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ڕاوەستەی کرد و ڕایگەیاند بۆ بەجێگەیاندنی بڕیارەکان دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە.
دەمیرتاش دەربارەی زیندانیکردنی سیاسەتمەداران و فشارەکانی دادگا، وتی: “پێویستە سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان بەبێ زیندانیکردن دادگایی بکرێن، فشاری دادگا لەسەر سیاسەت کۆتایی بێت و تورکیا ببێتە خاوەنی سیستەمێکی یاسایی و دادوەریی متمانەپێکراو”.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هۆشداری دا لە هەنگاوە سیاسییە “سەرگەردان و کارەساتبارەکان” و بانگەوازی کرد بۆ  بەرخۆدان لەپێناو کۆمەڵگایەکی ئازاد و سیکۆلار و یەکسان.
هاوکات دەمیرتاش پێشنیاری کرد بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتیی ناوخۆیی و دەستنیشانکردنی هەڵوێستی هاوبەش بۆ سیاسەتی دەەرەوە، دەبێت هەموو سەرۆکی پارتەکان لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆمار لە پەرلەمان کۆببنەوە.
هەروەها دەمیرتاش ڕوونیکردەوە، بە پێشبینبیکردنی ئەوەی کە ئاگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەیەکی کەمدا ناکوژێتەوە، پێویستە سیاسەتی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەن دابڕێژرێت بۆ دیاریکردنی هێڵێکی هاوبەشی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها پێویستە هەر گروپێکی سیاسی بە متمانەوە بەرگری لەمە بکەن. پێویستە هەموو سەرۆکی پارتە سیاسییەکان لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەی کاری هاوبەش ئەنجام بدەن”.
دەمیرتاش وتیی: مەترسی مەزن ئەوەیە، لەژێر ناوی یەکێتی و یەکسانییدا ڕووی ڕێبازە دژە دیموکراسییەکان سپی بکرێتەوە، بۆ تورکیایەک کە بە چەوساوەیی دامەزراوە، تورکیایەک کە بە دادوەریی دامەزراوە، تورکیایەک کە لە ئاشتییدا پەرەی سەندووە، بۆ ئەمە دەبێت شتێک بڵێین، دەبێت بوێر بین لە پیشاندانی شتەکان و ئیرادەی یەکگرتنمان هەبێت، بێگومان ئەم تۆفانە ڕۆژێک هەر تێدەپەڕێت، وەک گەلانی دێرینی ئەم خاکانە، پێکەوە بە ئازادیی و یەکسانی دەژین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن