717 جیهان

مەسعود پزیشکیان نامەیەک بەسەرۆک وەزیرانی قوبروس دا بۆ سەرۆکی ئیسرائیل دەنێرێت

02:48 - 15/06/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران نامەیەک بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەنێرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردەوە، سەرۆکی قوبرس دەڵێت: نامەیەکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە بنیامین نەتانیاهۆ دەدرێت.

سەرۆکوەزیرانی قوبرس بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: ئێران داوای کردووە نامەیەکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بدرێت و ئێمەش پێشنیازەکەمان پەسەند کردووە و بڕیارە سەرۆکی قوبرس نامەکە بە نەتانیاهۆ بدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن