61 کوردستان

بەرپرسێكی پارتی: ئەم شەڕە زۆر شت لە عێراق دەگۆڕدرێت

03:39 - 17/06/2025

زەمەن:-

 

 بەرپرسێکی پارتی ڕایگەیاند: پڕیشکی شەڕ هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە، هەروەها دوو کاریگەرییشی دەبێت کورتخایەن و درێژ خایەن، کاریگەریی کورتخایەن زۆر بەڕوونی لەسەر عێراق بەدیار دەکەوێت، ڕەنگە زۆر شتیش لە عێراق بگۆڕدرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، د. محەممەد ئیحسان، لەدوای بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک دەربارەی پێشهاتەکان و دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی بۆغازئیچی لە ئیستانبوڵ، بۆ میدیای پارتی قسەی کرد و دەڵێت: کێشەی کوردەکان لە هەرچوار پارچە هەر یەکە و بەشێوەیەکە، بۆیە ئێمە دەبێت هاوکاریی یەک بکەین، حیساب بۆ ئایندە بکەین، هەروەها مافی خۆمان بپارێزین. ئەو هەڵانەی کورد لەدوای شەڕی یەکەمی جیهانی کردی، ئێمە دووبارەی نەکەینەوە، چونکە ئەو شەڕە کاریگەریی لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی کەمتر نییە، هەروەها دەرفەتی زۆر باش بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان هەیە، لەبەرامبەردا  مەترسییش هەیە، بۆیە پێویستە خۆمان ئامادە بکەین.

ئاماژەی بەوەش دا، زۆر شت لەسەر عێراق دەچەسپێنرێت هەروەک لەسەر ئێران و وڵاتانی دیکە چەسپێنراون، بۆیە ڕاستییەک هەیە، ئەویش گۆڕانکاریی لە ناوچەکەدا دەکرێت؛ بۆیە لەم قۆناغەدا کەس ناتوانێت باسی ئاشتی بکات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن