ڕوداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێ دەکەوێتەوە
07:13 - 17/06/2025
زەمەن
پرێس:
بەهۆی
وەرگەڕانی ماتۆڕسکێلێک لە نزیک خورماڵ پێنج کەس برینداربون و ڕەوانەی
نەخۆشخانەکران.
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی خێرایی و پاشان
لە دەستدانی کۆنترۆڵی ماتۆڕسکێلێکی جۆری سێ تایە لە ڕێگای سەرەکی ( خورماڵ -
ئەحمەد ئاوا ) نزیک وشکەناو بەهۆیەوە پێنج کەس کەس برینداربوون کە شۆفێرو سەرنشینی
ناو ماتۆڕەکە بوون بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
هەڵەبجە کران.
لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە
دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە