75 کوردستان

"ئەوەی ئێمە داوامان کرد بۆ سنورەکە جێبەجێتان کردو بەڵێنەکانت بردە سەر"

05:05 - 17/06/2025

زەمەن - هەولێر
خەڵكی گوندەکانی سماقوڵی قەڵغانی رێزلێنان پێشکەش بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەکەن.

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٦/١٧، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازی لە ژمارەیەک لەدانیشتوانی گوندەکانی سنوری دۆڵی سماقوڵی کرد.

لە دیدارێکدا، دانیشتوانی گوندەکانی سماقوڵیی، سوپاس و ستایشی ھەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیان کرد بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان و ئاماژەیان بەوەکرد "هاتوین بۆ ئەوەی سوپاستان بکەین، ئەوەی ئێمە داوامان کرد بۆ سنورەکە جێبەجێتان کردو بەڵێنەکانت بردە سەر".

هاوکات قەڵغانی رێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان پێشکەش بە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کرد، لەپای دڵسۆزی و پشتیوانییەکانی بۆ خزمەتکردنی سنورەکە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن خۆشحاڵی دەربڕی بە سەردانەکەو رایگەیاند؛ رازیبونی خەڵک هەمو شتێکە بۆ ئێمەو بە گەورەترین دەستکەوتی دەزانین، هاونیشتیمانیان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەوەی لە تواناماندا بێت درێغی ناکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن