ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان کشایەوە
06:37 - 17/06/2025
زەمەن
پرێس:
ئاژانسی
هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بەهۆی مەترسی هێرشەکانى ئێران ئەمریکا هێزەکانى لە
سوریا دەکشێنێتەوە.
ئاژانسەکە
ئاشکرای کردوە، ئەمڕۆ ئەمریکا لە دوو بنکەی دیکە لە سوریا کشاوەتەوە، بەڵام
ئاماژەی بەوە نەکردوە هێزەکانى بەرەو کوێ کشاندوەتەوە.
هاوکات
باسی لەوە کردوە، کشانەوەى ئەو هێزانەى ئەمریکا، هێزە کوردییەکانی نیگەران کردو
ترسی ئەوەیان لا دروست بووە کە تورکیا و سوریا دۆخەکە بقۆزنەوە.
لەلایەکی
دیکەوە میدیاکانى ئەمریکا باسیان لەوەش کردوە، کە ئیدارەى ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا
بەشێوەیەکی بەرچاو لە سوریا کەم دەکاتەوە و تەنیا بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان هێز
دەهێڵێتەوە.