14وتار

چەند سەرنجێک سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و ئێران

6/17/2025 1:39:00 PM
رەنج نەوزاد

1. هەموو جەنگەکانی پێشووی ئیسرائیل لەسەر سنوورەکانی خۆی بووە، واتە ئامانج و پێوەری سەرەکی  پرسی خاک بووە. سەرکەوتن و شکست بە پلەی یەکەم پەیوەست بووە بەوەی ئایا ئیسرائیل خاک لە دەست دەدات یان نا، یاخود خاکی زیاتر بەدەست دەهێنێت. چونکە دووژمنانی ئيسرائيل ئامانجيان سڕينەوەی ئيسرائيلە و بە هاوکێشەیەکی سفری شەڕ دەکەن. لەسەر ئەم بنەمایە ئیسرائیل لە 48ەوە هیچ جەنگ و شەڕێکی نەدۆڕاندووە. پێوەری دووەم و سێیەم پرسی زیانی ماددی و مرۆیی و پرسی ڕەدع بووە. ئیسرائیل بەو پێوەرانەش هەموو جەنگەکانی تری بردەوەتەوە. بۆیە خۆیان بە سوپاکەیان دەڵێن ئەو سوپایەیی کە نابەزێت. لەم جەنگەدا پرسی خاک بوونی نییە، بەو مانایەیی ئەگەری لە دەستدان و بەدەست هێنانی خاکی زیاتر بوونی نییە. شەڕەکە لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل نییە، هێزی زەمینی لە لایەن ئیسرائیل و ئێرانەوە بەکارنایەت. گریمانەیەک هەیە کە لاوازە، ئەویش ئەگەر ئێران لە ڕێگەی حیزبوڵاوە هەوڵبدات لە لوبنانەوە هێرشی زەمینی بکات. 

2. لەم جەنگەدا چەند پێوەرێک هەیە بۆ سەرکەوتن و شکست: کام لایەن زۆرترین ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن، بە چ شێوەیەک و بە چ مەرجيک جەنگەکە کۆتایی دێت، کام لایەن سازشی زیاتر دەکات، پرسی ڕەدع، زیانی مرۆیی و ماددی و سەربازیی کام لایەن زیاترە. 

3. ئامانجی ئیسرائیل بە فەرمی لەناوبردن یان گەياندنی زیانێکی گەورەیە بە پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران. تا ئێستا بە دڵنیاییەوە زیانی گەیاندووە بە پڕۆژەی ئەتۆمی، بەڵام ڕوون نییە جارێ زیانەکە تا چ ئاستێکە یاخود تا کۆتایی جەنگەکە دەگاتە چ ئاستێک. ئامانجەکانی تری ئیسرائیل بریتییە لە لاوازکردنی ئێران لە ڕووی مووشەکی بالیستی و سەربازی و سیاسی و هەژموون. لەسەر ئاستی هەژموون و سیاسەت پێش شەرەکەش ئیسرائیل براوە بوو، هەژموونی ئیسرائیل لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەر زۆر زیاتر بووە، هێ ئێران زۆر کەمتر بووە و گەورەترین گورزی بەرکەوتووە. لە ڕووی زیانی سەربازییەوە زیانەکانی ئێران زۆر گەورەیە و دەیان جار زیاترە لە هی ئیسرائیل. لەسەر ئاستی مرۆیی زیانەکانی ئێران وەک ژمارە زیاترە، وەک کواڵێتی سەدان جار زیاترە لە هی ئەوەی ئیسرائیل. 

٤. ئامانجێکی تری ئيسرائيل بريتييە لە درووستکردنەوەی رەدع و ترساندنی ئێران و هەر دەوڵەت و لایەنێکی تر کە جارێکی تر هێرشی نەکەنە سەر. ئەمەیان تا ڕادەیەکی زۆر درووست بووە، هەموو لایەنەکانی بەرەی ئێران، بە خودی ئێرانەوە، یەک مەرجيان هەیە ئەويش ئەوەیە ئيسرائيل جەنگ ڕابگر‌ێت. ئەمە مانای وایە ئەو هێزانە، لایەنی کەم بۆ ماوەیەکی درێژ، بير لەوە ناکەنەوە دووبارە شەڕی ئيسرائيل بکەن.

٥. لە ڕووی ئابووری و تێچوونەوە، بە پێچەوانەی شەڕەکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵا کە تێچوونی جەنگ لە ڕووی مووشەک و کەرەستەی سەربازییەوە هی ئیسرائیل زۆر گەورەترە، لەم جەنگەدا تێچوون بۆ ئێرانيش زۆر بەرزە. بۆ  نموونە ئەو مووشەکانەی ئێران ئاڕاستەی ئيسرائيلی دەکات، زۆر گرانترە لە موشەکەکانی سيستەمی بەرگری ئيسرائيل. رۆژانە ئێران بایی سەروو لە ١٠٠ مليۆن دۆلار تەنيا لە بەکارهێنانی ئەو مووشەکە باليستيانە خەرج دەکات. هاوکات، لە ڕووی زیانی ژێرخانەوە، زیانەکانی ئێران تا ئێستا زۆر گەورەترە لە هی ئيسرائيل. چونکە لەناوبردنی دەيان و سەدان خانوو و باڵەخانەی مەدەنی، ناگاتە تێچوونی یەک ژێرخانی ئەتۆمی یان مووشەکی و سەربازی. ئێران زیانەکانی زیاتر لە ژێرخانی سەربازی و ستراتيژی و ئەتۆمی و نەوت و گازە، ئيسرائيل زیانەکانی زیاتر لە ژێرخانی مەدەنييە، وەک باڵەخانە و خانوو. جگە لەوەی زیان گەياندن بە بەندەرێک یان ژێرخانێکی گرنگ، لە ڕێگەی فرۆکەوە زۆر زیاترە بە براورد بە مووشەکی باليستی. فڕۆکە توانای کاولکاری زیاترە و وردترە بە براورد بە باليستی. ئيسرائيل لە ڕێگەی فڕۆکەوە زیان لە ئێران دەدات، ئێران لە ڕیگەی مووشەکەوە. فڕۆکە ئاسمان کۆنتڕۆڵ دەکات، موشەک ئەو توانایەیی نييە. ئيسرائيل توانیویەتی تا ڕادەیەکی زۆر ئاسمانی تاران کۆنترۆڵ بکات، بۆیە بە ئارەزوی خۆی کوێی بوێت دەيکاتە ئامانج. مووشەکی باليستی ئەو توانایەیی سنووردارە. فڕۆکە دەتوانێت بۆ ماوەی چەندين سەعات دۆخی جەنگ بسەپێنێت بەسەر شارێکدا بە بۆردومان و چاودێری، مووشەکی باليستی ئەو توانایەیی نييە. بۆیە ئەگەر ئيسرائيل رۆژانە ١٠ سەعات بتوانێت لە ئێران بدات، ئێران یەک سەعات دەتوانێت لە ئيسرائيل بدات. 

٦. ئێران لە ڕووی ڕووبەرەوە نزيکەی 75 جار لە ئيسرائيل گەورەترە، دانيشتووانی ٨ بۆ ٩ جار گەورەترە لە هی ئيسرائيل. ئەمە فاکتەرێکی گرنگە لە هێز و توانای دەوڵەت. ئەگەر ئيسرائيل زۆر پێشکەوتووتر نەبێت، ئەستەمە دەوڵەتێکی وا بچوک بتوانێت لەگەڵ دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئێران شەڕ بکات، بە تايبەت دوای ساڵ و نيویک لە شەڕ لەگەڵ ميليشياکانی ئێران، پاشان شەڕ لەگەڵ سەرکردەی ئەو  مليشيانە بکات. لە مێژووی جەنگ و تيۆرييەکانی تايبەت بە هێز و توانای دەوڵەت، ئەمە لۆژيکی نييە و ڕوونادات، بەڵام موعجيزەی ئيسرائيل ئەوەی کردووە بە واقع و نزيکەی دوو ساڵە تەماشای دەکەين! پاساوی ئەوەی گوایە ئيسرائيل تەنيا بە هاوکاری ئەمريکا ئەوە دەکات، پاساوێکی نا زانستی و وەهمە و ئامانجی ئەوەیە دان بە هەقيقەتێکی تاڵ نەنێت. ڕوون ديارە هێرش و پلان و گورزەکان ئيسرائيل خۆی جێبەجێی دەکات، زیانەکانيش هەر بەر خۆی دەکەوێت. مەسەلەی هاوکاری لە هەموو جەنگێک هەیە، ڕووسيا کە زلهێزیکی جيهانە لە لایەن ئێران و کۆریای باکور و تا ڕادەیەک چينەوە هاوکاری دەکرێت. خودی ئێران لە لایەن ڕووسيا و چينەوە هاوکاری دەکرێت، جگە لە ميليشياکانی. لە زۆربەی جەنگەکانی ئەمريکا، بە دەيان دەوڵەت هاوکاری دەکەن. 

٧. بە هۆی سيستەمی بەرگری و ژێرزەمين و شوێنی تايبەت بۆ پاراستنی هاووڵاتی، ئيسرائيل زیانی مرۆیی کەمتر بەردەکەوێت. ئەمە بۆ هاووڵاتيانی ئێران وا نييە. بەڵام لە ئيسرائيل هاووڵاتی ڕۆڵی گرنگ دەبينێت لە بڕياری جەنگ و کۆتایی پێهێنانی، لە ئێران ئەوە نييە. حکومەت و سوپای ئيسرائيل پشتگيری کۆمەڵگەی لەگەڵە، هی ئێران وا نييە.، بەڵکو زۆرێکی دژين. ئەم فاکتەرانە کاريگەری درووست دەکەن لەسەر ماوەی جەنگەکە. 

٨. ئەگەر خۆپێشاندان و چالاکی ناوخۆ دژی ڕژێم ڕووبدات، ئەوا ڕژێمی ئێران بە ئەگەری زۆرەوە دەڕوخێت لە کۆتایی ئەم جەنگە. ئەگەر ئەوە ڕوونەدات، بە ئەگەر زۆرەوە جەنگەکە بە ڕێککەوتن کۆتایی دێت (لەوانەیە پاش چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک). لەو ڕێککەوتنە، بە پێی پێدراوەکان، ئێران دەبێت سازش بکات، زیانەکانی زۆر ستراتيژی و گەورەترن، ميليشيا و پڕۆژەی ئەتۆمی و مووشەکی، زۆربەی سەرکردە گرنگەکانی لە پاساداران... لە دەست دەدات یان بە لاوازی دەمێننەوە. ئێران لە ئێستاوە هەژموونی ناوچەیی خۆی تا ئاستێکی زۆر بەرز لەدەستداوە. ئيسرائيل بە پێچەوانەوە. ئێران لە پاش جەنگەکە، ڕووبەڕووی چەندين قەيرانی بێ وێنە دەبێت لەسەر ئاستی ئابووری، ناوخۆ، سەربازی و سياسی. 

٩. بە پێی هەڵسەنگاندنی سوپا و دەزگا ئەمنييەکانی ئيسرائيل لە پێش شەڕەکە، پێشبينی کراوە کووژراوەکانی ئيسرائيل لە شەڕی ئێران لە نێوان ٨٠٠ بۆ ٤ هەزار کەس بن. واتە پێش وەخت ئيسرائيل زانيویەتی و خۆی ئامادەکردووە بۆ زیانێکی مرۆیی مامناوەند و زیانێکی ئابووری و ژێرخانی گەورە. 

١٠. بە پێچەوانەی ميديا و زۆربەی خەڵک، شێوەی جەنگ و گورز و هێرشەکان، بۆ ئيسرائيل و ئێران سوپرایز نييە. ئێران باش دەزانێت توانا هەواڵگری و تەکنەلۆژييەکەی ئيسرائيل تا چ ئاستێکە، هەر بۆیە هەميشە خۆی لادەدا لە جەنگی ڕاستەوخۆ. ئيسرائيليش باش زانيویەتی ئێران دەتوانێت بە مووشەک ئەو زیانانە بگەيەنێت. ئەگەرنا، دوو ساڵ بۆچی شەری بەرەی ئێران دەکات؟ بێ گومان چونکە دەيزانی ئێران بەهێزە و هەڕەشەیە و دەبێت لاوازبکرێت. ئەوەی مایەیی شۆک بوو بۆ ئێران، تەنيا کاتی هێرشەکەی ئيسرائيل بوو، نەک توانا هەواڵگری و گەيشتن بە ئامانج و هێزە ئاسمانييەکەی. کاتی هێرشەکە وای کرد، کۆمەلێک ئامانج کە دەکرا بە شەش مانگ بەدەست بێن، ئيسرائيل بە یەک ڕۆژ بەدەستی هێنا. تەنيا ئەمە ئێرانی شۆک کرد. وەڵامەکانی ئێران هەر هەمووی چاوەڕوانکراوە لە لایەن ئيسرائيلەوە، تەنانەت دەزگا ئەمنييەکانی ئيسرائيل پێيانوایە تا ئێستا دەستکەوتەکان زیاترن و زیانەکان کەمترن لەوەی پلانی بۆ دانرابوو و چاوەڕواندەکرا. پێشبينی کردنی ئەوەی شەڕەکە دەکرێت ببێتە مایەیی کووژرانی ٤ هەزار ئيسرائيلی، ئەوە دەردەخات کە مۆساد و شاباک و سوپا زانيویانە ئەم جەنگە قوورس و گەورە دەبێت. خودی نەتانياهۆش یەکەم رۆژ ئاماژەی پێکرد، کە رۆژگارێکی سەخت بەڕێوەیە، بەڵام سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدواوەیە. 

١١. ئامانجی ئێران تەنيا ڕاگرتنی شەڕەکەیە و پاشان بانگەشەی سەرکەوتن. بۆ ئەم ئامانجە، یەک ئامرازی سەرەکی هەیە، ئەويش بۆردومانکردنی ئيسرائيل بە سەدان مووشەک بەو هيوایەیی زیانە مرۆییەکان وا بکەن ئيسرائيل بوەستێت یا خەڵک ناڕەزایەتی دەرببڕن. هەمان پلانی حەماس و حيزبوڵایە، کە وێران کران و ئەو ئامانجە نەهاتە دی. ئەگەر بێتە دی، ئەوا کاتی دەوێت و تا ڕوودەدات، ئێران بە تەواوی لاواز کراوە. دووژمنانی ئيسرائيل هەميشە ئەوە وەک چەک دژی ئيسرائيل بەکاردەهێنن کە دەوڵەتێکی ديموکراتە و بایەخ بە ژیانی هاووڵاتيانی خۆی دەدات! دووژمنانی ئيسرائيل خۆیان بەهای مشک و جرج بۆ خۆیان و هاووڵاتيانيان دادەنێن. تەنيا ئەم خاڵە بەسە بۆ ئەوەی بزانين بۆچی لە ٤٨ەوە ئيسرائيل براوەیە و ئەوان دۆڕاو. ناکرێت گرنگترين چەک و تەکتيک تەنيا ئەوە بێت کە ئيسرائيل بە ئەخلاق و بەرپرسە بەرانبەر بە مرۆڤی خۆی، بەڵام دووژمنانی ئيسرائيل بەد ئەخلاق و نا بەرپرسن بەرانبەر بە مرۆڤی خۆیان. هەر بۆیە یەک تەرمی ئيسرائيلی دەکرێت لەگەڵ ١٠٠ فەڵەستينی زيندوو ئاڵوگۆری پێبکرێت. شەڕەکە لە نێوان ئەخلاق و بەدئەخلاقييە، لە نێوان مرۆڤ و کۆمەلێک جرج و مشک و گيانلەبەری قێزەونە. 

١٢. لەوە دەچێت ئيسرائيل دوو هەفتەی تر بەردەوام بێت لە شەڕەکە، لەو ماوەیەدا توانا ئەتۆمييەکەی ئێران تەواو لاواز دەکات و ڕايدەگرێت بۆ چەندين ساڵی تر، توانا مووشەکييەکەی لاواز دەکات، گورزێکی سەربازی گەورەشی لێدەدات، قەيرانێکی ئابووری گەورەی بۆ درووست دەکات، جگە لە گورزێکی کووشندە لە هەژموونە ئيقليميەکەی ئێران (تا ئێستا زۆربەی هاتووەتە دی). لەم دوو هەفتەیەدا ئەگەر ئيسرائيل بزانێت لەناوخۆ خەڵک هيچ چالاکیيەک ناکات دژ بە ڕژێم، ئەوا شەڕەکە بەو دەستکەوتانەوە ڕادەگرێت، ئەگەر جوڵەیەکی جەماوەری درووست ببێت، لەوانەیە بەردەوام بێت تا کەوتنی ڕژێم. ئێران لە دووەم رۆژی جەنگەکەوە بە فەرمی ڕايگەیاند ئەگەر ئيسرائيل شەڕ بوەستێنێت، ئێرانيش دەوستێت. واتە دەستپيکردن و کۆتایی هاتنی جەنگەکە لە دەست ئيسرائيلە تا ئێستا. بە بێ جوڵەیەکی جەماوەری لەناوخۆ، ڕژێمی ئێران ناڕووخێت، ئيسرائيليش ئەمە دەزانێت، بۆیە ڕووخانی ڕژێمی نەکردووەتە ئامانج.

١٣. کووشتنی خامنەیی ئەگەرێکی کراوە و نزيکە، بە تايبەت ئەگەر ئێران زیانێکی گەورە و چاوەڕواننەکراو لە ئيسرائيل بدات. 

١٤. لێرەدا تەنيا ئاماژە بە خودی شەڕەکە کرا لە یەک رەهەندەوە، کە هەردوو لایەنی جەنگەکەن. هاوکێشە نێودەوڵەتی و ئيقليميەکان ڕۆڵی گرنگ دەبينن. ڕۆڵی ئەمريکا و چين و ڕووسيا لەم جەنگەدا دەبێت بە گرنگ تەماشا بکرێت. بە گشتی، هاوکێشەی ناوچەکە لە دوای جەنگەکە گۆڕانی گەورەی بەسەردا دێت، بە تايبەت لە ڕووی هاوکێشەی هێز و هەژموونەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن